سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە و داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كات، ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى رووداوه‌كه.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و رووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى ده‌كات كه ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان روويدا. نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه به‌دوايدا هاتن.
له كاتێكدا داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى رووداوه‌كه، پێويسته هه‌موو لايه‌ک دان به خۆيان‌دا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى.
سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنيا دهكهينهوه كه پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و رێگه نادرێت به هيچ پاساوێک بكه‌ونه مهترسييهوه.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/8