ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق رادەگەیێندرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە رێكهوتی 3-11-2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 – 2025 رادەگەیێندرێت.
د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد “ئەوانەی داواکارییان پێشکهش کردووە لە زانکۆلاین، 96٪ـیان وەرگیراون.”
هەروەها جەختی کردەوە لەوەی “100٪ـی دەرچووان وەردەگیرێن. دڵنیاییش دەدەین ئەو 4٪ـی ماون وەردەگیرێن، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە وەرنەگیراون.”
پێشتر عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندبوو، لە 10ـی ئەم مانگەوە و دوای رێکارە کارگێڕییەکانی وەرگرتنی قوتابیان، خوێندنی قۆناخی یەکەم دەستپێدەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، وەرگیراوان دەبێت راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن.
شایهنی باسه، د.ئارام محهمهد له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا جهختی له داشكاندنی كرێی خوێندنی پارالێل كردهوه كه پێشتر بریارێكیان لهبارهیهوه دهركردبوو.