وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێكی ته‌مه‌ن كه‌متر له ساڵێكی وڵاته‌كه‌شی پشتڕاستده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئێمه هاوكاری و راوێژی پێویستمان پێشكه‌ش به‌و خێزانه لێقه‌وماوه كردووه كه ئێستا له‌كاتێكی نه‌هامه‌تی و قورسدان”.
هانکێ بروینس وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس رایگه‌یاندووه، “قسه‌م له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان هاوتا ئێرانیه‌كه‌م كرد، بۆ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێكی ساوای هۆڵەندی، كه به‌هۆی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا”.
راشیگه‌یاندووه، “باڵیۆزی ئێران له هۆڵندامان بانگهێشتكرد، بۆ پێدانی نیگه‌رانی و وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه، مردنی منداڵێكی ساوا كه ته‌مه‌نی له‌ساڵێك كه‌متره، به‌ڕاستی رووداوێكی دڵهه‌ژێنه”.
ده‌شڵێت، “ئێمه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین، كه رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ینه‌تیه بوونه‌ته‌وه و بوونه قوربانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیه‌ی ئێران، ئێمه هاوكاری و راوێژی پێویستمان پێشكه‌ش به‌و خێزانه لێقه‌وماوه كردووه كه ئێستا له‌كاتێكی نه‌هامه‌تی و قورسدان”.
کاتژمێر 11:30ی شه‌وی دووشه‌ممه 15ی 1ی 2023 سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردوومان کرد و به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتیی سڤیل گیانی لەدەستدا و شەش هاوڵاتى دیکەش برینداربوون كه یه‌كێك له شه‌هیده‌كان به‌ناوی “ژینه” كچی پێشڕه‌و دزه‌یی بوو، ته‌مه‌نی كه‌متر له ساڵێكه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت