لە نێو کونسوڵخانەی ئێران لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، کەسێک هەڕەشەی خۆتەقاندنەوە دەکات و پۆلیسیش کونسوڵخانەکەی گەمارۆداوە و هاتووچۆ لە دەوورووبەری باڵەخانەکە قەدەغکراوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پۆلیسی فەڕەنسا گەمارۆی کونسوڵخانەی ئێران لە پاریس دەدەن، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی چوونە ژوورەوەی کەسێک بۆ نێو کونسوڵخانەکە کە هەڕەشەی خۆتەقاندنەوە دەکات.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00 بە کاتی ناوخۆ ئەو پیاوە بینراوە کە چووەتە نێو کونسوڵخانەکەوە هەروەها نارجۆکێک و چاکەتێکی بۆمبرێژکراوی لەبەربووە.
لە ئێستادا پۆلیس لە دەوورووبەری کونسوڵخانەکەن و داوایان لە خەڵک کردووە بە هیچ شێوەیەک نزیکی ئەو شوێنە نەبنەوە، لەبەر هۆکاری ئەمنیش خزمەتگوزاری مێترۆ راگیراوە.
تا ئێستا روون نییە کە ئەم رووداوە پەیوەندی بە ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەبێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە درەنگانی شەوی رابردوو ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی شاری ئەسفەهانی ئێرانی بۆردوومانکرد.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا