وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق راگه‌یاند، 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه به‌خش كه هیچ رێگاپێدانێكیان نییه و تۆمار نه‌كراون له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت و له‌ناوده‌بردرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌راگه‌یه‌ندراوێدا بڵاویكرده‌وه، “له بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش كه به‌بێ بونی نوسراوی ڕێگه پێدانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له بازاڕن و ئه‌مه‌ش به قاچاغ و نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ژمارده‌كرێ كۆده‌كرێنه‌وه و له‌ناوده‌بردرێن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه دروستكردن یاخود هاورده‌كردنی خواردنه‌وه وهزهبهخشهكان (مشروبات الطاقه) پێویسته كارگه‌كان و كۆمپانیاكان له ڕێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێگه پێدان وه‌رگرن، به‌ڵام له دوای به دواداچونی تیمه چاودێریه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچو زیاتر له 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه به‌خش هه‌یه و هیچ ڕێگاپێدانێكیان نییه، ئه‌وه‌ش به قاچاغ و نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ژمارده‌كرێت، بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه كه ده‌بێت له بازاڕه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ر هه‌موی دابگرن و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگرێته‌به‌ر”.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە
5
سلێمانی.. هۆکاری ژەهراویبوونی 100 خوێندکار ئاشکراکرا