مەسرور بارزانی و عەلی باقری کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و عەلی باقری کۆبوونەوە

حوزه‌یران 14, 2024 12:49
مەسرور بارزانی و عەلی باقری کۆبوونەوە
0

لایک

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەولێر لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كۆبووەوەو رایگەیاند: كۆبوونەوەكە زۆر باش بوو.

ئەمڕۆ هەینی، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە سەرۆكایەتی شاندێك، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.

لەدوای كۆبوونەوەكە، مەسرور بارزانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا رایگەیاند: بە ناوی خۆم و حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان، بە خێرهاتنێكی گەرمی عەلی باقری بۆ بەغدا و هەولێر دەكەم.

وتیشی:” كۆبوونەوەیەكی زۆر باشمان كردو لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنەو چۆنیەتی باشتركردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئێران و عێراق، بە تایبەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها باشتركردنی سەقامگیری سیاسی لە ناوچەكە، گفتوگۆمان كرد”.

سەرۆكی حكومەتی هرەێم ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا باسی كێشە و گرفتە ئەمنییەكانی ناوچەكەمان كردو هاوڕابووین لەسەر ئەوەی كە سەقامگیریی ناوچەكە لە بەرژەوەندیی دوو لایەنە و هەموو ناوچەكەدایە.

لە بەرامبەردا، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: چارەنووسی هاوبەشمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەو كار لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان دەكەین.

عەلی باقری وتیشی: “سەقامگیری ناوچەكە، وەستاوەتە سەر هاوكاریی نێوانمان”.

En az 10 karakter gerekli