لایەنە براوەکانی کەرکووک لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لایەنە براوەکانی کەرکووک لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە

لایەنە براوەکانی کەرکووک لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە

شوبات 22, 2024 12:52
لایەنە براوەکانی کەرکووک لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ حزبە براوەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوە و بریاریان دا هاوپەیمانێتییەکی سیاسی بە ناوی ئیدارەی کەرکوک پێکبهێنرێت و لەلایەن سوودانییەوە سەرۆکایەتی بکرێت تا ئەو کاتەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و پەیڕەوی ناوخۆی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکە پێکدەهێنرێت.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، نوێنەری لایەنە سیاسیە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەرکوک دۆخێکی تایبەتی هەیە و بوەتە وەسوەسەیەکی بۆ سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان دروستکردووە کە سەرجەمیان پشتیوانی لە یەکریزی و کاری پێکەوەیی و سەقامگیری پارێزگاکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کەرکووک لە ساڵی 2005ەوە پەکخراوە و ئەمجارەش بە هەوڵی هەموو لایەنەکان ئەنجامدرا و بەشداریکردنێکی بەفراوانیشی پێوە بەدی کراوە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە.

لە راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیران باس لەوەشکراوە، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەم بنەمایانە رێککەوتن:

بەھۆی گرنگی پارێزگای کەرکووکەوە وەک عێراقێکی بچووک، بەشداربووان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بەرژەوەندییەکانی ڕۆڵەکانی کەرکووک لەبەرچاو بگیرێت، پێویستە پێکەوەژیان بپارێزرێت و پەیوەندییەکانی برایەتی و ھاوکاری لەنێوان ڕۆڵەکانیدا بەھێزتر بکرێت و دەستوور ئەو چەترە بێت کە ھەمووان تێیدا پەنا بگرن.

رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە شێوازی ھاوبەشی و ڕێککەوتن و پەراوێزنەخستن بنەمای کاری ھاوبەش بێت لە پارێزگای کەرکووک.

ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی ھاوپەیمانێتییەک بۆ بەڕێوەبردنی کەرکووک لە ھەموو ھێزە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و ببێتە چەتری سیاسی بۆی و بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی ھاوپەیمانێتێکە بکات ھەتا جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لە پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی و ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە و میکانیزمەکەی و یاسا ناوخۆییەکانی ھاوپەیمانێتێکە.

ئامادەکردنی (بەرنامەی بەڕێوەبردنی خۆجێی لە کەرکووک) کە لەلایەن ھاوپەیمانێتێکەوە پەسەندکراوبێت، و ھێزەکانی ھاوپەیمانێتێکە پابەند بن پێیەوە و بەڕێوەبەرایەتی نوێی پارێزگاکە جێبەجێ کردنی لەخۆبگرێت بەپێی میکانیزم و کاتی ڕوون و کرداری.

ھێزە سیاسییەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە لە ماوەی حەوت رۆژدا بەڵگەنامەی کارکردن پێشکەش بکەن، لەوانە تێڕوانینی خۆیان بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەکی یەکخراو بۆ پارێزگاکە و میکانیزمە گونجاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی.

En az 10 karakter gerekli