كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، سێ رۆژ پشوو ده‌بێت و هاتووچۆ قەدەغە ناکرێت.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه، لە میانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق 3 رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
عیماد جەمیل وتی به مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن و رێكخستنی كاروباری ناوه‌ند و وێستگه‌كانی ده‌نگدان، رۆژێك پێش 18ی كانوونی یه‌كه‌م و رۆژێك دوای ئه‌و واده‌یه پشووی فه‌رمی ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش راناگه‌یه‌ندرێت.
راشیگەیاند، لیژنه‌كانی ئه‌منی كۆمسیۆن و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و پۆلیس ئه‌ركی پاراستنی 7008 بنكه‌ی ده‌نگدان و نووسینگه و كۆگا و ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن له ئه‌ستۆ ده‌گرن.