محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئۆکراینایان کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سووانی لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی کە لە سعوودیە بەڕێوەچوو، لەگەڵ زێلێنسکی کۆبووەتەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و شێوازەکانی ئاراستەی هاوکاری لەو بوارانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا دەکەن، باسکران.
لەبارەی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیاوە، سوودانی جەختی لەوەکردووەتەوە، پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە پشت بە هەنگاوی دیپلۆماتی ببەسترێت و دەرفەت بەدیاڵۆگ بدرێت لەپێناو گەیشتن بە چارەسەریەکی ئاشتیانە و بەرپابوونی ئاشتی و ئارامی و دوورکەوتنە لە ئاڵۆزی زیاتر.
لای خۆیەوە ، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان بە هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات و شێوازەکانی پتەوکردنی لەبوارە جیاجیاکان روونکردەوە و بانگێهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئۆکراینا بکات.
هاوکات ستایشی رۆڵی سەرەکی عێراقی کرد و هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا بەرزنرخاند.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی