ئەمریکا نیوز کە لە ئوسترالیا پەخش دەکات ، لە هەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئوسترالیا بڵاویکردووەتەوە هێلیکۆپتەرێکی جۆری V-22 Osprey کە سەربازانی هێزی دەریایی سوپای ئەمریکای بەشدار لە مانۆڕێکدا هەڵگرتبوو کەوتەخوارەوە، بەپێی ئامارە بەراییەکان سێ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و پێنج سەربازی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
هێلیکۆپتەرەکە 23 سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکای هەڵگرتووە و لە دوورگەی مێلڤیلا لە باکووری شاری داروین کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، بەرپرسێکی هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاندووە: ”لە فڕۆکەکەدا 23 کەس هەبوون. بۆمان دەرکەوتووە کە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 5 سەربازیش کە رەوانەی نەخۆشخانەی رۆیاڵ داروین کراون برینیان سەختە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سەربازەکان بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان بەڕێکەوتوون و کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن درێژەی هەیە.
ئەنتۆنی ئالبینیسی سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ”وەک حکوومەت و وەزارەتی بەرگریی ئامانجمان ئەوەیە بە باشترین شێوە دەستوەردان لەم ڕووداوەدا بکەین و لەم کاتە سەختەدا ئەوەی لەدەستمان بێت لە هاوکاری پێشکەشی بکەین”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا