نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
سەرۆكایەتی هەرێم بڵاویكردەوە، “پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه 2024/3/2 به‌رێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیا و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاشار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگریى توركیا، دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆریان تاوتوێ كرد”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌کان، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه”.