ئیخڵاس دلێمی: مووچەی دوو مانگی هەرێم لە یەك مانگدا خەرجدەكرێت

ئیخڵاس دلێمی: مووچەی دوو مانگی هەرێم لە یەك مانگدا خەرجدەكرێت

تشرینی دووه‌م 23, 2024 18:52
ئیخڵاس دلێمی: مووچەی دوو مانگی هەرێم لە یەك مانگدا خەرجدەكرێت
0

لایک

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كێشەی گواستنەوەی پارە لە دوو رۆژی داهاتوودا چارەسەردەكرێت و مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت.

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو پارەیەی لە بودجەدا بۆ پشكی هەرێم دیاریكراوە بەشی سێ مانگی مووچە دەكات و تەنها پێویستی بە گواستنەوە هەیە و وەزیری دارایی عێراق ئەوەی نەكردووە و دوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان-عێراق ئەو كێشەیە چارەسەردەكرێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “كێشەی گواستنەوەی پارە لە دوو رۆژی داهاتوودا چارەسەردەكرێت و مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت و چاوەڕواندەكرێت مووچەی مانگی 10 و 11 بە یەك پاكێج و لە یەك مانگدا خەرجبكرێت”.

En az 10 karakter gerekli