گەڕەکی مەنسوور لە بەغداد، بە هۆی بارانی بەخوڕەوە لە جووڵە کەوتووە و هاووڵاتییانیش نیگەرانن لەو دۆخەی کە تێیدان.
لای خۆیانەوە چالاکوانان وێنەی شەقامەکانی مەنسووریان لە سۆشیالمێدیا بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت زۆرینەی شەقامەکانی بەغداد بەهۆی لافاوەوە هاتوچۆ و جوڵەی تێدا وەستاوە، چالاکوانان و هاووڵاتییانی بەغداد سەرسام بوون لە ڕۆڵی شارەوانی بەغداد کە نەیتوانیووە ئەرکی و بەر پرسیارێتی خۆی لە تەواوی ئەو ماوەیە بگەیەنێتە جێ. ماوەی چەند ڕۆژێکە عێراق و بە تایبەتی بەغداد شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ ڕووی تێ کردووە و بووەتە هۆی دروست بوونی گرفتی هاتووچۆی شەقامەکان و گۆڕەپانە گشتیەکان.