کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

كانونی دووه‌م 29, 2025 11:01
کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە
0

لایک

بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان – عێراق، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـ1-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

ئامژەی بەوەش دا، کەشی سبەی پێنجشەممە، 30-1-2025، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  19 پلە

سلێمانی  15پلە

دهۆک   17 پلە

هەڵەبجە 16  پلە

زاخۆ    17 پلە

حاجی ئۆمەران 1  پلە

سۆران 15 پلە

گەرمیان  20 پلە

En az 10 karakter gerekli