جاسم محەمەد بدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداد و لە میانیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆبووەوە.
فوئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جاسم محەمەد بدێوی خستەڕوو و رایگەیاند کە لە کۆبوونەکەدا، باسیان لە پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای سعوودیە و کەنداو لەگەڵ عێراق کردووە.
وەزیری دەرەوە عێراق ئاماژەی بەوەدا، دەرگاکانی وەبەرھێنان لە عێراق بەڕووی کۆمپانیاکانی کەنداو کراوەن و وتی “ھانی کۆمپانیاکانی کەنداو دەدەین کە بۆ کاری وەبەرھێنان روو لە عێراق بکەن”.
فوئاد حوسێن باسی لەوەش کرد، حکوومەتی عێراق کار دەکات بۆ ھەمەجۆرکردنی سەرچاوە ئابوورییەکان، پێشکەشکردنی خزمەتگوازرییەکان و پلانێکی روونی ھەیە بۆ وەبەرھێنان لە کەرتی غازدا.
لای خۆیەوە جاسم محەمەد بدێوی رایگەیاند کە ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو کار دەکات لە پێناو بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و وتی “دەمانەوێت پەیوەنییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو پتەوتر بێت”. جاسم محەمەد بدێوی پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای سعوودیە و کەنداو لەگەڵ عێراق بە پرۆژەیەکی گەورە ناوبرد و رایگەیاند، پلان ھەیە ئابووری کەنداو بە ئابووری عێراق ببەسترێتەوە و وتی “عێراق رۆڵێکی گەورە لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی دەگێرێت