ئەحمەد شەرع دەچێتە سعوودیە

ئەحمەد شەرع دەچێتە سعوودیە

شوبات 2, 2025 08:27
ئەحمەد شەرع دەچێتە سعوودیە
0

لایک

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێكەوتی 2ـی شوباتی 2025، بە سەردانێک بچێتە سعوودیە، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی ئەحمەد شەرع دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.

 بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەحمەد شەرع لەم سەردانەیدا هەوڵی بە دەستهێنانی پشتیوانی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەکات، بە تایبەت دوای سەردانەکەی فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ دیمەشق لە 24ـی مانگی ڕابردوو، کە بەڵێنی داوە لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپا گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی سزا و گەمارۆکانی سەر سووریا هەڵبگرن تاکوو بتوانن ژێرخانی ئابووری سووریا بنیاد بنێنەوە.

ئەحمەد شەرع، لە یەکەم گوتاریدا ڕایگەیاند، لەگەڵ پسپۆرانی یاسایی گفتوگۆ بۆ حکومەتێکی بنکە فراوان دەکات کە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا تێدا بەشدار بن و وڵاتەکەیان بنیاد دەنێنەوە.

En az 10 karakter gerekli