ئه‌نجامی به‌رایی له‌ هه‌ندێك ویـلایــه‌تــه‌كـانـی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئه‌نجامی به‌رایی له‌ هه‌ندێك ویـلایــه‌تــه‌كـانـی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندرا

ئه‌نجامی به‌رایی له‌ هه‌ندێك ویـلایــه‌تــه‌كـانـی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندرا

تشرینی دووه‌م 6, 2024 11:53
ئه‌نجامی به‌رایی له‌ هه‌ندێك ویـلایــه‌تــه‌كـانـی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندرا
0

لایک

له‌ شه‌ش ویلایه‌تی ئه‌مریكا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كۆتاییهات، له‌ ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ش له‌ كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یان به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان-عێراق پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌وه‌ستێت، ئەنجامی بەرایی لە هەندێک ویلایەت ڕاگەیەندرا.

لە کۆی 50 ویلایەتی ئەمریکا، لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی کینته‌کی، جۆرجیا، ئیندیانا، کارۆلینای باشور، ڤیرجینیا و ڤیرمۆند سندوقەکانی دەنگدان داخران و ئه‌نجامی به‌رایی له‌ هه‌ندێك له‌ ویلایه‌ته‌كان ده‌ركه‌وتن.

به‌گوێره‌ی ئەنجامی بەرایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، لە ویلایەتی کینته‌کی دۆناڵد ترەمپ 68.8% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و كامالا هاریس 32.1%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ویلایه‌تی ئیندیانا، دۆناڵد ترەمپ 62.5%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و کامالا هاریس 36.4%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
 
كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ كاتی هه‌رێم و (7:00ی به‌یانی به‌كاتی واشنتن) هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و هه‌ریه‌كه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان و كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان كێبڕكێی گه‌یشتن به‌ كۆشكی سپی ده‌كه‌ن.

244 ملیۆن هاوڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن، براوەی ئەو هەڵبژاردنە چوار ساڵ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ده‌كات و رۆژی 20ـی (کانونی دوەم/1)ی 2025 سوێندی یاسایی دەخوات.
 
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ 60هه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌ له‌ مێژوی ئه‌مریكادا و 47هه‌مین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

En az 10 karakter gerekli