ئەمڕۆ سێشەممە، رێكەوتی 8ـی تەمووزی 2025، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،” محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگری(میت) توركیا و شاندی یاوەری كرد”.
هاوكات لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، شاندی تورکیا سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دووپاتکردنەوەی خواستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو هاوکاری زیاتر و پێشکەوتن لە بەرژەوەندی دوو وڵاتدا پێگەیشت.
لە دیدارەکەدا باس لە پرسە ئەمنییەکانی هاوبەش و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کرا.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت