وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی8 چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراقن بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی كە گلیداوەتەوە لە مووچەی مانگەكانی 7) و 8 بینێرێت، چونكە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی داوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگەكانی 7 و 8 بڕی تریلیۆنێك و 181 ملیاری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە .
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو پارەی كە بەغدا ناردویەتی 998 ملیار دیناری دابەشكرد بۆ موچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بە چاككردنی پارەی خانەنشینانی هەرێمیشەوە كە بەپێی یاسایی خانەنشینی عێراقی مووچەكانیان هاوتاكرایەوە.
سەمیر هەورامی باسی لەوەشكرد، ئەوەی كە ماوەتەوە بڕی 183 ملیار دینارە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراقن بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی كە گلیداوەتەوە بینێرێت، چونكە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بۆ وەرگیراوە.
ئەوەشی خستەڕو، بڕیارە تا سەری ساڵ كێشەكان چارەسەر بكرێن و مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان وەكو پارێزگاكانی دیكەی عێراق بێت، بەڵام بەو مەرجەی تەوتین تەواوبێت و وەزیری دارایی عێراقیش لە كۆبوونەوەكەی هەولێر باسی لەوەكردووە ئەگەر تەوتین بكرێت ئیدی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بەناردنی لیستی مووچە نابێت.
سەمیر هەورامی باسی لەوەشكرد، لەبەرامبەر تەوتین پڕۆژەی هەژماری من هەیە و ئەگەر بانكەكانی پڕۆژەكە مۆڵەتی بانكی ناوەندی عێراقیان هەبێت ئەوا هیچ كێشەیەك دروست نابێت.