چەند تەقینەوەیەك لە شاری بات یام نزیك تەل ئەڤیڤ ڕوویاندا

چەند تەقینەوەیەك لە شاری بات یام نزیك تەل ئەڤیڤ ڕوویاندا

شوبات 21, 2025 12:52
چەند تەقینەوەیەك لە شاری بات یام نزیك تەل ئەڤیڤ ڕوویاندا
0

لایک

پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی تیرۆرستییەوە چه‌ند تەقینەوەیەک لە تەل ئەڤیڤ ڕوویاندا، بەڵام قوربانی نەبووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی 20ـی شوباتی 2025، پۆلیسی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند پاسێکی بۆبمڕێژکراو لە چه‌ند شوێنێكی جیاواز له‌ ناوەڕاستی شاری بات یام کە دەکەوێتە باشوری تەلئەڤیڤ تەقینەوە.

بە پێی ڕاگەیندراوەکە، گومان دەکرێت ڕووداوەکە هێرشێکی تیرۆرستی بووبێت و، پۆلیس لە شوێنی تەقینەوەکە بە دوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت.

لە ڕاپۆرتەکەی پۆلیسی ئیسرائیلدا، ئاماژە بە هیچ قوربانییەک نەکراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەمبارەیەوە بەردەوامن.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، داوا لە شۆفێری پاسەکان دەکرێت پشکنین بۆ پاسەکانیان بکەن. هاوکات بریاریشە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چەند کاتژمێری داهاتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری زیاتر بخاتە ڕوو.

لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان چەند ڤیدیۆیەکی شوێنێ تەقینەوەکە بڵاو کراوەنەتەوە کە ئاگرێکی گەورە و دوکەڵێکی چڕ لە پاسێکدا بەرز دەبێتەوە.

En az 10 karakter gerekli