ناحیەی هەریر دەکرێتە قەزا

ناحیەی هەریر دەکرێتە قەزا

ئاب 8, 2023 12:32
ناحیەی هەریر دەکرێتە قەزا
0

لایک

بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاردرا ناحیەی باسرمە و هەریر بکرێت بە قەزا.

پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر پرسی بە قەزاکردنی ناحیەی هەریر و باسرمە کۆبوونەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی زۆرنەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بڕیادرا سنووری ناحیەکانی هەریر و باسرمە بکرێتە قەزای هەریر و لە ئێستادا دەستکراوە بە رێکاری کارگێری و یاسایی پەیوەست بە کاروباری بەقەزاکردنەکە.

باسرمە یەکێکە لە ناحیەکانی هەرێم ودەکەوێتە سنووری قەزای شەقلاوە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ١٦ هەزار کەسە و لە ساڵی ٢٠٠٧ کراوەتە ناحیە و لە ٥٤ گوند پێکهاتووە.

ناحیەی هەریریش بە هەمان شێوە دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٢٢ هەزار کەسە و رووبەرەکەی ٥٦٠ کیلۆمەتر دوجایە و ٩٩ گوند لە سنووری ئەو ناحیەیە بوونی هەیە.

En az 10 karakter gerekli