کامەران باجگر: لەم 10 مانگەدا نۆ ملیار و 600 هەزار دۆلار بازرگانی لە نێوان عێراق تورکیا کراوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • کامەران باجگر: لەم 10 مانگەدا نۆ ملیار و 600 هەزار دۆلار بازرگانی لە نێوان عێراق تورکیا کراوە

کامەران باجگر: لەم 10 مانگەدا نۆ ملیار و 600 هەزار دۆلار بازرگانی لە نێوان عێراق تورکیا کراوە

تشرینی دووه‌م 29, 2024 15:17
کامەران باجگر: لەم 10 مانگەدا نۆ ملیار و 600 هەزار دۆلار بازرگانی لە نێوان عێراق تورکیا کراوە
0

لایک

رۆژی پێنجشەممە، رێكەوتی 28ـی تشرینی دووەمی 2024، کامەران باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “بە مەبەستی چالاکترکردنی پەیوەندیی بازرگانی، شاندێکی گەورەی بازرگانانی شاری وان، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر کرد.

کامەران باجگر دەشڵێت: “ئێمە لەگەڵ تورکیا بازرگانییەکی بەهێزمان هەیە و هەروەها تورکیا ئابوورییەکی بەهێزی هەیە، هەزار و 900 کۆمپانیای تورکیا کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان-عێراق کار و وەبەرهێنان دەکەن و هەر لەم 10 مانگەدا بە بڕی نۆ ملیار و 600 هەزار دۆلار لە نێوان عێراق تورکیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە، لەمەش دا %30 بۆ هەرێم بووە”.

لای خۆیەوە نەژدەت تەگڤە، سەرۆکی ژوری بازرگانی وان دەڵێت: “ئەمڕۆ وەک نوێنەری 13 سێکتەری جیاواز هاتووم بۆ هەولێر و دیدارێکی باشمان هەبووە، هەوڵ دەدەین هاریکاریی نێوان هەولێر و وان بەرەو پێشەوە ببەین بۆ ئەوەی بازرگانان پێکەوە دانیشن”.

هەروەها وتیشی: “ئەمە چوارەمین سەردانمە بۆ هەولێر، هەر کاتێکیش سەردانی هەولێر دەکەم جەختم لەوە کردووەتەوە کەوا بەردەوام بین لەم دیدارانە، هەرچەندە هەولێر و وان زۆر لە یەکتر دوور نین، بۆیە ئەگەر لە ڕووی ژێرخانەوە کێشەیەکمان هەبێت، دەمانەوێت هەموو ئەوانە بەلاوە بنێن”.

En az 10 karakter gerekli