ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی 1ـی ئاداری 2025، کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و هاوڵاتیانی لەسەر شەقام بە گەرمی پێشوازییان لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کرد.
لە دوای کۆبوونەوەکەیان، بەریتانیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتننامەیەکیان بە بڕی دوو ملیار و 84 ملیۆن دۆلار واژۆ کرد، کە بەریتانیا بۆ پشتگیری لەو وڵاتە وەکوو قەرز دەداتە ئۆکرانیا بۆ ئەوەی توانای بەرگری خۆی بەهێزتر بکات.
هەروەها کییەر ستامەر بە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی ڕاگەیاند، “هیوادارم لەو پێشوازیه هاوڵاتییانی وڵاتەکەمان تێگەیشتبی کە بەریتانیا بە چ شێوەیەک پشتگیری لە تۆ و وڵاتەکەت دەکات، هاوکات دەبێت بۆت ئاشکرا بێت هەموو بەریتانیا پشتگیری لە تۆ دەکات”.
بڕیاریشە زیلینسکی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، چاوی بە شا چارلێز، شای بەریتانیا بکەوێت.
هاوکات زیلینسکی سبەی بەشداری لوتکەی بەریتانیا لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەوروپا لە دانوستانەکان و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات.
سەردانەکەی زیلینسکی بۆ لەندەن دوای مشتومڕهكهی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دێت لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا