به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئیسرائیل سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌به‌یت حه‌نون له‌باكووری كه‌رتی غه‌ززه، پێنج سه‌ربازی ئیسرائیل له‌بۆسه‌یه‌كدا كوژران ولانیكه‌م 14 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕووداوه‌كه دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ ڕوویداوه كاتێك چەكدارانی فه‌له‌ستینى بۆمبێكیان به‌زرێپۆشێكدا ته‌قانده‌وه كه سه‌ربازه‌كانی هه‌ڵگرتبوو ودواتر ڕۆبۆتێكی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی به مووشه‌كی دژه تانكیان كرده ئامانج كه بۆ رزگاركردنى سه‌ربازه كوژراو وبرینداره‌كان رۆیشتبوو.
به‌پێى میدیاكانى ئیسرائیل، دانیشتوانی شاری ئه‌شقه‌لۆن ده‌نگی “ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره”ـیان بیستووه، ویه‌كێك له برینداره‌كان ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپاى ئیسرائیلە.
میدیاكانی ئیسرائیل ده‌شڵێن: دوای ڕووداوه‌كه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز بێسه‌روشوێن بوون، به‌ڵام دواتر پشتڕاستیان كرده‌وه كه‌ته‌رمه‌كانیان به‌ته‌واوی سووتاوه و دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌م ڕووداوه‌شیان به یه‌كێك له‌سه‌ختترین رووداوه‌كان وه‌سف كردووه كه‌سه‌ربازه‌كان له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تووشی بوون.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ئه‌بو عوبێده، وته‌بێژی لیواكانی عیزەددین قه‌سام، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ڕایگه‌یاند: تا ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، ته‌رم وپرسه‌ی ئیسرائیلییه‌كان ده‌بێته ڕووداوێكی ئاسایی وده‌شڵێت: شكۆی سوپاكه‌تان ده‌شكێنین.