سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، دوو بنكه‌ی سه‌ربازییان له پارێزگای حومس له ناوه‌ڕاستی سووریا كردووه‌ته ئامانج.
سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل ئه‌و توانا سه‌ربازییانه‌ی خاپوركرد كه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی پالمێرا و تی 4ـی سووریادا مابونه‌وه”.
جه‌ختیكردووەته‌وه، سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نگاوه‌كانی، “بۆ لابردنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له دژی هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل”، تا ئێستا سووریا هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و بۆردوومانه نه‌داوه.
ئه‌مه دووه‌م هێرشه بۆ سه‌ر ئه‌و دو بنكه‌یه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند، هێرشیان بۆ سه‌ر هه‌مان بنكه ئه‌نجامداوه.
ئیسرائیل له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه سه‌دان هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كان له سه‌رانسه‌ری سووریا ده‌ستپێكردووه و هێزی زه‌مینی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی پارێزراوی بێ چه‌كدا جێگیركردووه و ڕایگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێت ڕێگری بكات له كه‌وتنه‌ده‌ستی چه‌كه‌كان به ده‌ستی حكومه‌تی نوێ، كه به “توندڕه‌وی” ده‌زانێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا