نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

شوبات 10, 2025 10:42
نرخی نەوت بەرزبووەوە
0

لایک

هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادکردنی باج، نرخی نەوتی برێنتی 51 سەنت و نەوتی تیکساسی 45 سەنت لە بازارەکانی جیهان بەرزکردەوە.

نرخی نەوتی برێنت و تیکساس ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 10ـی شوباتی 2025، لە بازارەکانی جیهان بەرزبوونەتەوە، ئەمەش دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپە بۆ سەپاندنی 25% باجی زیاتر بەسەر هاوردەکردنی ئاسن و ئەلەمنیۆم.

نرخی نەوتی خاوی برێنیت هەر بەرمیلێک گەیشتە 75.17$، واتە 51 سەنت بەرز بووەتەوە، هاوکات نرخی نەوتی تیکساس 45 سەنت بەرز بووەتەوە واتە هەر بەرمیلێک بە 71.90$.

هەروەها پێشبینیش دەکرێت بەهۆی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر وڵاتاندا، نرخی نەوت لە هەفەتەکانی داهاتوودا زیاتر ببێت.

En az 10 karakter gerekli