سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەکانی رابردوو هەنگاوی باشیان ناوە بۆ پتەوکردنی متمانە ئەو هەنگاوانەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەن بە دەم داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێت و ئێستا کاتی ئەوەیە ئەرکەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشووهەوا رایگەیاند، بەرژەوەندی درێژخایەن لە کێشە و ناکۆکییەکان گەورەترن و پێویستە لەسەر ئەو بڕوا و بنەمایە کار بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەکانی رابردوو لە عێراق هەنگاوی باشیان ناوە بۆ پتەوکردنی متمانە و کۆبونەوەی هەموان بە دەوری نەخشەرێگای نیشتمانیانە، ئەم هەنگاوانەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت بۆ پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و پێکەوەیی دەتوانن خزمەتی باشتر بکەن بە شێوەیک داهاتو بۆ هەموان باشتر ببێت، ئەو هەنگاوانەی حکومەتی هەرێم لەم ماوەیە ناویەتی هەنگاوی دروست و جێگای دەستخۆشین.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەن بە دەم ئەو داواکارییەکانەوە بێت و کێشەکان چارەسەر بکات، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە ئەوەیە کە دەبێت حکومەتی بەغدا ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم جێبەجێ بکات.
دوای کۆنفڕانسەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێدوانی بۆ یەکێک لە میدیاکان داوە و رایگەیاندووە، بەمزووانە وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن.