وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگەیاند، بەشی ژمێریاری لە وەزارەته‌كه ده‌ستیكردووه به خه‌رجكردنی بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مه‌ده‌نی هەرێمی کوردستان بۆ مووچه‌ی مانگی 3ی 2024.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردوه، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و رەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی پاڵپشت به نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌شی ژمێریاری ده‌ستیكردووه به خه‌رجكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لە چوارچێوەی تەرخانکردنی دارایی بۆ مانگی ئازاری 2024.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لە خەرجکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی نەکردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دادگای فیدڕاڵی، دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی ئاگادارکردوه‌تەوە لە دەستپێکردنی بودجە بۆ مووچەی سودمەندان لە هەرێم بۆ مانگی ئازار، چونکە میکانیزمی تەواوکردنی (تەوتینکردن)ـی مووچەکانیان پێویستی بە ماوەیەکی زیاتر هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆدایە لە رەوایی و دروستی ئەو زانیاری و داتایانەی کە ئاڕاستەی دەسەڵات و ئۆرگانەکانی ڕێکخستن و یاسایی دەکرێن له حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.