ئەمڕۆ سودانی لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەبێت

ئەمڕۆ سودانی لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەبێت

كانونی یه‌كه‌م 4, 2024 08:38
ئەمڕۆ سودانی لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەبێت
0

لایک

بەگوێرەى فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە، بۆ میوانداریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەرخانکراوە و هەر لە دانیشتنەکەدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارى یەکەمی یاسای بودجە دەکات.

هەموارى یاسای بودجەی عێراق، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە، بەمەبەستی زیادکردنی کرێی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە زیاتر لە 20 مانگە راگیراوە.

لە بەشێکى دیکەى دانیشتنەکەدا، ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و پاسپۆرت دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەموارى پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکات.

پێشتریش، شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژى داهاتوودا محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بۆچوونى خۆى لەبارەى هەموارى یاساى بودجە و سوودەکانى دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوت بخاتەڕوو، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بۆچوونى ئەوانە دەبێت کە دژى هەموارى پرۆژە یاساکەن.

En az 10 karakter gerekli