شازادە وەلید خالید بن تەلال، ناسراو بە شازادە خەوتووەکە، دوای 20 ساڵ مانەوە بە بێ هۆشی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، لەلایەن باوکییەوە هەواڵی مردنی ڕاگەیەندرا
ڕۆژی شەممە، خالید بن تەلال باوکی شازادە خەوتووەکە، مردنی کوڕەکەی ڕاگەیاند و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، بە دڵێک کە باوەڕی بە ویست و چارەنوسی خودا هەیە، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە کۆچی دوای کوڕە ئازیزەکەمان ڕادەگەیەنین.
شازادە وەلید لە مانگی نیسانی ساڵی 1990 لەدایک بووە و لە ساڵی 2005 لە شاری لەندەن ، کە ئەوکات تەمەنی 18 ساڵ بووە، تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بێ هۆش بووە و خێزانەکەی بە تەواوەتی لە هەڵسانەوەی بێ ئومێد بەبوون.
شازادە خەوتوەکە لە دوای 18 ساڵییەوە تەنها هەناسەی دەدا و نەی دەتوانی نە ببینێت، نە بجوڵێت، ئەمڕۆ لە تەمەنی 36 ساڵیدا و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد.