سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند، سێ حاڵەتی خۆکوشتن لە بەغدای پایتەخت تۆمار کراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیایهكی عهرهبی ڕایگەیاندووە “درەنگانی شەوی ڕابردوو، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لەناو پارکێکی گشتیی لە نزیک ناوچەی گەڕەکی سەوز بە دەمانچە خۆی کوشتووە.”
سەرچاوەکە گوتیشی: “پیاوێکی دیکە کە لەدایکبووی ساڵی 1969 لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەرەکی نەهرەوان بە گوریسێک خۆی هەڵواسیووە و مردووە.”
ئاماژەی بەوەش کرد “گەنجێکی لەدایکبوی ساڵی 2002، لە ناو ماڵەکەی لە ناوچەی بەیاع، بە هەمان شێوە، بە گوریسێک خۆی هەڵواسیووە و گیانی سپاردووە.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت