دەزگای ئاسایشی ناوخۆ لە سوید ئەمڕۆ چوارشەممە تێکچوونی دۆخی ئەمنی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەم دواییانەدا نوسخەی قورئانی پیرۆز لەوێ سوتێنرا و ناڕەزایی توندی مسوڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە.
دەزگای ئاسایشی ناوخۆ لە سوید، لە بەیاننامەیەکدا راگەیاندووە ، “سووتاندنی قورئان لە سوید و هەڵمەتە بەردەوامەکانی سۆشیال میدیا کاریگەری نەرێنی لەسەر وێنەی سوید داناوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وێنەی سوید “لە وڵاتێکی لێبوردەوە بۆ وڵاتێکی دوژمنایەتی ئیسلام و مسوڵمانان گۆڕاوە و وادەردەکەوێت کە هێرشکردنە سەر مسوڵمانان لەلایەن دەوڵەتەوە پەسەندکراوە.”
دەزگای ئاسایشی ناوخۆ لە سوید دەڵێت، “تا ئێستا ههڕهشهی تیرۆر لهسهر سوید به ئاستێکی بهرز له ئارادایه، بهشێوهیهک له کۆی پێنج ئاستی مهترسی له ئاستی سێیهم دایه”.
سوزانا ترێۆرنینگ، جێگری سەرۆکی بەشی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری ئاژانسەکە رایگەیاند، “لە دۆخێکی مەترسیدارداین، مەترسییەکانی سەرمان پەرەیسەندوە”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا