شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی کەرکووک، گەیشتە پارێزگاکە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن قەیس خەڵەف رحیمە بەیاوەری ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی و ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە پارێزگای کەرکووک.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئامانج لە سەردانەکە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای کەرکووک.