لەبارەی نرخی دۆلار و دینار زانیاری نوێ راگەیەندرا

لەبارەی نرخی دۆلار و دینار زانیاری نوێ راگەیەندرا

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023 17:56
لەبارەی نرخی دۆلار و دینار زانیاری نوێ راگەیەندرا
0

لایک

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر قەیرانی دراو چارەسەرنەکرێت، رەنگە حکومەت ناچار بێت دۆلار بە نرخی فەرمی راستەوخۆ بە ھاووڵاتییان بفرۆشێت .

 

عەوادی لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە بەھای دۆلار و دینار رایگەیاند، ئەو قەیرانە کاریگەری گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل و خانووبەرە و پێداویستییەکانی بیناسازی کردووە، بەڵام حکومەتی عێراق توانیوێتی نرخی خۆراک بە جێگری بھێڵێتەوە، کە ئەوەش کارێکی گرنگە.

 

بە وتەی عەوادی، ئەگەر قەیرانی دۆلار بەو شێوەیە بەردەوام بێت، رەنگە حکومەت ناچار بێت راستەوخۆ دۆلار بە نرخی فەرمی  بە ھاووڵاتیان بفرۆشێت.

 

وتیشی، “سەرۆکوەزیران سوودانی، چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیار و فه‌رمانه‌كانی ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕاپۆرتێكی شه‌ش مانگی ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای حكومه‌ت و ئه‌مه‌ش شتێكه‌ كه‌ پێشتر بوونی نه‌بووه‌، حكومه‌ت له‌ ساڵی یه‌كه‌میدا زیاتر له‌ 35%ی به‌رنامه‌ی وزاری جێبه‌جێكردووه‌”.

En az 10 karakter gerekli