پلەکانى گەرما بە نزیکەی شەش پلە نزمدەبێتەوە

پلەکانى گەرما بە نزیکەی شەش پلە نزمدەبێتەوە

شوبات 26, 2024 12:24
پلەکانى گەرما بە نزیکەی شەش پلە نزمدەبێتەوە
0

لایک

بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە، ئەمڕۆ دووشەممە، پلەکانى گەرما بە نزیکەی 4-6 پلە نزمدەبنەوە“.

لە راگەیەندراوێکى کەشناسیى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە کراوە “ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی رەشەبا تاوەکو کاتەکانی ئێوارە لەهەندێ ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان“.

راگەیەندراوکە ئاماژە بەوە دەکات “بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، پلەکانی گەرما بە نزیکەیی 4-6 پلە، نزمدەبێتەوە“.

لەراگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێ سێشەممە، ئاماژە بەوە کراوە “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە 1–2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ“.

En az 10 karakter gerekli