راوێژکارێکی سودانی روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدات و دەڵێت، ھیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە.
محەمەد ساحب دەڕاجی راوێژکاری ھونەری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ھەرچەندە ئەمریکا لە رووی دارایی و کەرتی بانکییەوە چەند سزایەکی بەسەر عێراقدا سەپاندووە و پێدانی پارەی کاشی کەمکردووەتەوە، بەڵام حکومەت چەند رێکارێکی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو سزایانە و سەرکەوتووش بووە.
جەختیشیکردەوە، ھیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە تەنھا لە حاڵەتێکدا نەبێت کە بەھای نەوت زۆر داببەزێت.