زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 رادەگەیەندرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 رادەگەیەندرێت

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 رادەگەیەندرێت

حوزه‌یران 25, 2024 22:31
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 رادەگەیەندرێت
0

لایک

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغداد بكرێت لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی تێدادەكرێت و مووچەكە دەنێردرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند، هیچ گرفتێك لە مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم نەماوە و پێشتر بە كۆد نێردراوە و دواتر كراوە بە لیست و دوای تەواوبوونی وردبینییەكان مووچەكەیان دەنێردرێت.

وتیشی، “بۆ مووچەی مانگی حوزەیران هەر كاتێك لیستی مووچە بۆ بەغداد بنێردرێت لە ماوەی 24 كاتژمێردا وردبینی تێدادەكرێت و ئەگەر گرفتی نەبێت مووچەكەیان دەنێردرێت و لە دامودەزگاكانی عێراقیشدا وردبینی دەكرێت كە ئەوەش رێكارێكی كارگێڕی و داراییە”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە، “دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق و هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان گرفت لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوە و دەبێت مانگانە 965 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت”.

En az 10 karakter gerekli