کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی نێوخۆیی تاوتوێ دەکرێن.
کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-02-2024، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان، لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتییە لە ساڵی 2024 و دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق. فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی سەرۆکایەتیی شاندی حزبەکەی دەکات و، بافڵ تاڵەبانیش، سەرۆکی یەکێتی، سەرۆکایەتیی شاندی ئەو حزبە دەکات.