داوا لە دانیشتووانی غەززە دەکرێت بە زووترین کات شارەکە بەجێبهێڵن

داوا لە دانیشتووانی غەززە دەکرێت بە زووترین کات شارەکە بەجێبهێڵن

تشرینی یه‌كه‌م 14, 2023 12:17
داوا لە دانیشتووانی غەززە دەکرێت بە زووترین کات شارەکە بەجێبهێڵن
0

لایک

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی غەززە دەکات بە زووترین کات شارەکە بەجێبهێڵن و بەرەو باشووری غەززە بڕۆن

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2023، ئاڤیغای ئادراعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ، داوای لە دانیشتووانی کەرتی غەززە کرد بە زووترین کات شارەکە بەجێبهێڵن و بەرەو باشووری شارەکە بڕۆن بۆ ئەوەی بەر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان نەکەون و ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە.

شایەنی باسە ئەمڕۆ شەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 900 کەسی تێپەڕاندووە.

لەبەرامبەردا بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی هێرشی حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە سەرووی هەزار و 400 کەس، لەو ژمارەیەش 200ـیان سەربازن.

لەلایەکی دیکەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە دا، زیاتر لە 400 هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارەبوون و کۆچکردنی خەڵکی باکووری کەرتی غەززە بەرەو ناوچەکانی باشوور بەردەوامە.  

En az 10 karakter gerekli