“هه‌ر كه‌سێك مووچه‌خۆر بێت له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بێت”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “هه‌ر كه‌سێك مووچه‌خۆر بێت له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بێت”

“هه‌ر كه‌سێك مووچه‌خۆر بێت له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بێت”

ئازار 29, 2024 12:16
“هه‌ر كه‌سێك مووچه‌خۆر بێت له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بێت”
0

لایک

ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ دابه‌شكردنی زه‌ویدا ده‌مانه‌وێت مه‌بده‌ئی یه‌كسانی تێدا بێت و هه‌ر كه‌سێكیش مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت له‌ راژه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له‌ بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بێت.

ساسان عه‌ونی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، “بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی، بڕیارێكی یه‌كجار گرنگه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و توێژه‌دایه‌ كه‌ له‌ناو میلله‌ت و حكومه‌تدا كار ده‌كات و ساڵانێكی زۆره‌ خۆیان به‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ ده‌زانن زه‌وی وه‌ربگرن”.

ساسان عه‌ونی وتیشی، “ماوه‌ی 18 ساڵه‌ زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم  دابه‌ش نه‌كراوه‌، ئێستا مه‌سرور بارزانی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و خه‌ڵكه‌ زه‌حمه‌تكێش و ئیشكه‌ره‌ ده‌دات، بێگومان ئه‌مه‌ش خه‌مخۆریی حكومه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت نیشان ده‌دات”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕێزلێنانه‌ له‌ ماندوبونی ئه‌و خه‌ڵكه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كار ده‌كه‌ن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌كاتێكی وادا سه‌رۆكی حكومه‌ت پێی باش ده‌بێت و بڕیارێكی وا ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ جارێكی دیكه‌ به‌و مافه‌یان شاد ببنه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ میكانیزمی دابه‌شكردنی زه‌وی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار روونیكرده‌وه‌، “هه‌فته‌ی داهاتو وه‌كو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی شاره‌وانی و نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆده‌بینه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و ڕێنماییان پێ ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌پێی ژماره‌ی مه‌زه‌نده‌كراوی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ سنوره‌كانیان ده‌ست بكه‌ن به‌ ئاماده‌كردنی زه‌وی، ئه‌مه‌ش پرۆسێسێكی یاسایی و ئه‌ندازیاری و هونه‌رییه‌”.

ساسان عه‌ونی ده‌شڵێت، “هه‌ر كه‌سێك مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بێت له‌ ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له‌ بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بێت، ئێمه‌ له‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویدا ده‌مانه‌وێت مه‌بده‌ئی یه‌كسانی تێدا بێت له‌نێو هه‌مو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و هه‌وڵده‌ده‌ین جیاكاری له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سودمه‌ند ده‌بن له‌ زه‌وی نه‌كرێت”.

En az 10 karakter gerekli