پارتی په‌یامێك بۆ یەکێتی ده‌نێرێت

پارتی په‌یامێك بۆ یەکێتی ده‌نێرێت

حوزه‌یران 1, 2024 12:16
پارتی په‌یامێك بۆ یەکێتی ده‌نێرێت
0

لایک

مەکتەبی سیاسیی پارتی له‌ په‌یامێكدا بۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، رایگه‌یاند، جەخت دەکەنەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنوکەییە چارەنوسسازەکان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی باسی له‌وه‌كردووه‌، “بە بۆنەی 49هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین“.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە “جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنوسسازەکان، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی”.

En az 10 karakter gerekli