کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 8, 2023 12:15
کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
0

لایک

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، زۆرترین ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک هەیە، هەروەها لە ناوەندی شارەکانیش نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی پێنج پلەی سەدی نزمدەبنەوە.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی سێشەممە شەپۆلی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، ئەویش بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای سوور.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و  هەولێر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی نمەباران لە ناوەندی شارەکان دەکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم بە رێژەی سێ بۆ پێنج پلەی سەدی نزمبێتەوە، بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، کاریگری ئەو نزمە پاڵپەستۆیە و شەپۆلی بارانبارین هەر لە شەوی سێشەممە کۆتایی دێت.

En az 10 karakter gerekli