گۆران نۆری، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا جیابوونەوەی باڵەکەیان لە بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند.
ئاماژەی بەوە دا، “لەبەر روونەدانی کاری نەخوازراو و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، بڕیارماندا بە بەشدارینەکردن لە کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی و چاوەڕێکردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەوە و سکاڵای یاسایی”.
گۆران نۆری ئەوەشی خستەڕوو، “پڕۆژەی حیزببوونی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان رادەگەیەنین و هەموو رێوشوێنە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ تۆمارکردنی وەک حیزبێکی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان”.
هاوکات محه‌مه‌د بازیانی، وته‌بێژی حزبه‌كه راگه‌یاند كه بایكۆتی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان (باڵی عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، پڕۆژه‌ی دامهزراندنێكی حزبێكی دیكه‌یان پێشكه‌شكردووه به ناوی (بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی) و وتیشی، ئه‌و حزبه پێشووتر له ساڵی 1978 دامه‌زراوه و كامیلی حاجی عه‌لی یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی و بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری بووه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت