وه‌زاره‌تی دارایی: پاره‌ی موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زاره‌تی دارایی: پاره‌ی موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم کرا

وه‌زاره‌تی دارایی: پاره‌ی موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم کرا

حوزه‌یران 6, 2024 12:14
وه‌زاره‌تی دارایی: پاره‌ی موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم کرا
0

لایک

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پارەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان خەرجکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ئەو پارەیەی نێردراوە دەستنیشان نەکراوە. 

بەپێی وەزارەتی دارایی عێراق، شایستەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گرێبەستەکان و شایستەی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوە، وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکوو ئێستا فەرمانی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چوار و پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی دەرنەکردووە.

En az 10 karakter gerekli