54 هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە رۆژانی 15 تا 19 ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێووەدەچێت.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی1ی2024، به بهشداری مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان 54 هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس دەستپێدەکات.
لە کۆڕبەندەکە نزیكەی 100 سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران و میوانی فەرمی ئامادە دەبن، هاوکات نزیكەی دوو هەزار و 800 كەسایەتیی سیاسی، ئابووری، زانستی، كەسایەتییە جیهانییەکان بەشدار دەبن. و بڕیارە بە نوێنەرایەتی عێراق محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە داڤۆس و یەکێک بێت لە بەشداربووانی کۆڕبەندەکە.
له كۆڕبهندهكهدا، گیروگرفتەكانی كەش و هەوا، ئاسایشی وزە و ئابووری جیهان و تەكنەلۆژیا گفتوگۆی لهسهر دهكرێت و وڵاتان و نوێنەری كۆمپانیاكان چارەسەر و پلانەكانیان دەخەنە روو.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا