نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

ئایار 6, 2024 12:13
نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌
0

لایک

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، لە دیداری نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆككۆمارى ئيسلاميى ئێران لە تاران جه‌خت له‌ پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرایەوە له‌سه‌ر‌ بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى.

هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌نديى دێرين و مێژووييى كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستان كرا.

لەلایەن خۆیەوە ئیبراهیم ڕەئیسی سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاوكارييه‌ى پێشكه‌ش به‌ زياره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه‌ پيرۆزه‌كان له‌ باشوورى عێراق ده‌كات له‌ كاتى تێپه‌ڕبوونيان به‌ هه‌رێمى كوردستاندا. لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى پشتگيریی و هاريكاريى کۆماری ئیسلامی ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له‌ پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌.

En az 10 karakter gerekli