لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەرۆژی دووشەممە روونكردنەوە دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەرۆژی دووشەممە روونكردنەوە دەدرێت

لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەرۆژی دووشەممە روونكردنەوە دەدرێت

ئازار 31, 2024 12:20
لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەرۆژی دووشەممە روونكردنەوە دەدرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەرۆژی 1-4-2024 كە پشووی فەرمییە، روونكردنەوە دەدات.

مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بەمیدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە: “لەگەڵ ئەوەی سبەینێ دووشەممە پشووی فەرمییە، بەڵام بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە لە دەوامدا دەبن، كە لە خشتەی مووچەدا ئاماژەیان پێكراوە.”

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی جەختی كردەوە، دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت، كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لەئەستۆدایە و خشتەی دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیاندراوە، وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، رۆژی دووشەممە، مووچەی وەزارەتەكانی بازرگانی و سامانە سروشتییەكان و گواستنەوە و كشتوكاڵ و شارەوانی و ئاوەدانكردنەوە و رۆشنبیری دەدرێت.

سبەی دووشەممە، 1ی نیسانی 2024، بە بۆنەی سەریساڵی ئاشوورییەکان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

En az 10 karakter gerekli