فۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد پێشنیازی دەستپێکردنی خولێکی دیکەی دانوستانیان بۆ رووسیا کردووە.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی پیشنیازیکردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لەگەڵ رووسیا کۆببنەوە.
زێلێنسکی جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوەی رووبەڕوو لەگەڵ فیلادیمیر پوتنی سەرۆکی رووسیا نیشاندا و رایگەیاند، دانوستانی راستەوخۆی نێوان سەرکردەی هەردوو وڵات گرنگ و پێویستە بۆ زامنکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
فۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا وتیشی، “بەڕێز عومەرۆڤ سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا پێی راگەیاندم پێشنیازیکردووە، هەفتەی داهاتوو، خولێکی دیکەی دانوستان لەگەڵ رووسیا دەستپێبکەنەوە. پێویستە ئەم هەوڵانەی دانوستان پێشتیوانی بکرێن. پێویستە هەموو شتێک بکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئاگربەست. پێویستە رووسیا چی دیکە خۆی لە بڕیاردان نەدزێتەوە.”
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی