کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

ئایار 31, 2024 16:00
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
0

لایک

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت. دەشڵێت، “پلەکانی گەرما تا پێنج پلە نزمدەبنەوە”.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بە درێژایی کاتەکان تۆزێکی سووک لە هەوادا بوونی دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرای با لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتردا دەبێت.

سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە، کەشناسیی هەرێم باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی، چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 39
سلێمانى: 40
دهۆک : 37
هەڵەبجە : 41
گەرمیان : 43
زاخۆ : 38
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران: 29

En az 10 karakter gerekli