عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوای لەسەرە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوای لەسەرە

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوای لەسەرە

عێراق له‌ ریزبه‌ندی پێنجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای له‌سه‌ره‌ و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زەوی کشتوکاڵی کردووە.

ئاب 14, 2023 12:00
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوای لەسەرە
0

لایک

ئۆكی لۆتساما، نێرده‌ی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق له‌ ریزبه‌ندی پێنجه‌مین ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای له‌سه‌ره‌.

ئاماژەی بەوەشدا گۆڕینی پلەکانی گەرما لە عێراق بە رێژەی 2 تا 7 هێندە خێراتر لە پلەی گەرمی ستانداردی جیهانی بەرز دەبێتەوە.

لۆتساما باسی لەوە کرد، وەرزی بارانبارین 2020-2021 لە عێراق دووەم وەرزی وشکەساڵییە لە ماوەی 40 ساڵدا، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی به‌رچاوی ئاوی دیجلە و فورات بە رێژەی سه‌دا 29 و سه‌دا 73.

وتیشی، گۆڕانی کەشوهەوا و وشکبوونەوەی ئه‌هواره‌كان و بیابانبوون وا دەکات عێراق ببێتە یەکێک لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆرترین کاریگەری زریانی خۆڵ و تۆزاوی تێدا رووبدات.

راشیگەیاند، به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه‌ ساڵانه‌ عێراق 400 هه‌زار دۆنم زه‌وی کشتوکاڵی له‌ده‌ستده‌دات.

En az 10 karakter gerekli